نه‌سیم
شیعر / د . عابیدی سیراجه‌دینی ئاواز‌و میوزیك / حه‌سه‌ن یوسف زه‌مانی
نه‌سیمه‌كه‌ی ساردی پاییزی چ بێڕه‌حمی ؟ چ دڵَ به‌ردی؟! سووری گوڵَ و سه‌وزی گوڵَزاران ئه‌به‌ی تۆ ڕِوو به ڕه‌نگ زه‌ردی ئیتر ناپرسی به‌م كاره هه‌زاران دڵَ برینداره ! به‌نه‌غمه‌ی شاد‌و مه‌ستانت هه‌زاران سوبح و شه‌و , بولبول سه‌فای هێناوه بۆ گوڵَشه‌ن له‌ده‌وری عاریزی سونبول ئه‌تۆ پاییز گوڵَت ژاكاند به‌جه‌ورت , بولبولت تاراند * * * مه‌شۆره سا لاپه‌ڕه‌ی سووری گوڵاڵه‌ی ده‌شت و هه‌وری ڕه‌ش مه‌كه دێوانه بولبولی ئاسوود به‌یه‌كجاری له ژین بێ به‌ش ده پاییز به‌س بێ ئازارت خودایه كوانێ به‌هارت ؟! ده پاییز به‌س بێ ئازارت خودایه كوانێ ئازارت ؟! |
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت