په‌پووله‌ی ئازادی
شیعر / عوسمانی ئه‌حمه‌دی ئاواز / خالقی
بۆمه‌زرای ئاواتی من تۆی نه‌وگوڵی عیشق و وه‌فاداری بۆ گوڵَشه‌نی پڕِ گوڵَی ژینم , ئه‌تۆی ئاوازی دڵَداری له‌به‌حری بێ په‌ی ژیان , عیشقی تۆ له‌دڵ كه‌شتی ئاواتم بوو خۆشه‌ویستی و میهری تۆ, گه‌رمی ژینی من , ڕِێگای نه‌جاتم بوو په‌پووله‌ی ئازادی ناو باخچه‌ی دڵَداری وعیشق و وه‌فا بووین به‌خوا زۆر حه‌یفه گوڵَم ئێمه به‌جارێك له‌یه‌ك جیا بووین * * * له‌بیرت چوو ئه‌و شه‌وه ئاسمانی ژین ئه‌ستێره باران بوو مه‌لی رۆح له عیشقی تۆ (ئه‌ی نازه‌نین) مه‌ست وغه‌زه‌ل خوان بوو وه‌ره دیسان با له‌نۆ عیشقی وه‌سڵی تۆ بمخاته ڕِوناكی ڕِوو بكه‌ینه قیبله‌ی وه‌فا , سه‌رمه‌ستی وسه‌فا , هه‌ردوو به‌دڵَپاكی
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت